كۆنگرێس لیژنه‌یه‌كی له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی جه‌نگی 20 ساڵه‌ی ئه‌فغانستان پێكهێنا
K24 – هه‌ولێر:
كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی جه‌نگی 20 ساڵه‌ی ئه‌فغانستانیدا، كه دواجار به گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كدارانی تاڵیبان بۆ كابول ئه‌و شه‌ڕه به كۆتا هات.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، پنتاگۆن لیژنه‌یه‌كی له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی به‌رگری نیشتیمانی ساڵی 2022 كه له 768 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی جه‌نگی 20 ساڵه‌ی ئه‌فغانستان پێكهێنا.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز راشیگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا به 89 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 10 ده‌نگ زۆرینه متمانه‌ی به بودجه‌ی پنتاگۆندا، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بایدن ئیمزای ئه‌و پڕۆژه بڕیاره بكات، كه لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی جه‌نگی ئه‌فغانستان له چوارچێوه‌ی ئه‌و بودجه‌یه كاره‌كانی ئه‌نجام ده‌دات.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز جه‌ختیكرده‌وه، لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی جه‌نگی ئه‌فغانستان له 16 ئه‌ندامی كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان پێكهاتووه، له‌ماوه‌ی 3 ساڵدا راپۆرتێك له‌باره‌ی ئه‌و جه‌نگه 20 ساڵییه ئاماده ده‌كه‌ن.
ئه‌و ئاژانسه روونیكرده‌وه، له‌سه‌ر لیژنه‌كه پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندنێكی گشتگیر له‌باره‌ی جه‌نگی 20 ساڵه‌ی ئه‌فغانستان بكات، بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ره‌سانه‌ی كه له‌و جه‌نگه روویاندا.
ئه‌و لیژنه‌یه بڕیاره‌كه‌ی جۆرج بووشی كوڕیش له 2001 له‌باره‌ی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی ئه‌فغانستان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، جیا له‌وه‌ش سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به كابول له‌ماوه‌ی رابردوودا شڕۆڤه‌ی بۆ ده‌كرێت.
له ساڵی 2009 باراك ئۆبامای سه‌رۆك ئه‌مه‌ریكای پێشوو 10 هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ی وه‌ك پاڵپشتی ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستان كرد، له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراویشدا ئه‌و هێزانه‌ی كشانده‌وه.
ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی تاڵیبان رێكه‌وتنێكی له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر ئیمزاكرد و تێیدا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی خشته‌یه‌كی دیاریكراودا له ئه‌فغانستان كشانه‌وه، تاڵیبان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ی گرته ده‌ست.