عێراق... دوو قاچاخچی مادده‌ی هۆشبه‌ر له سێداره ده‌درێن
K24 – هه‌ولێر:
دادگای تاوانه‌كانی بابل بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ دوو له تاوانبارانی قاچاخچی به مادده‌ی هۆشبه‌ری راگه‌یاند.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌یپێكرد، دادگای تاوانه‌كانی پارێزگای بابل سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر دوو قاچاخچی مادده‌ی هۆشبه‌ردا سه‌پاند.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق راشیگه‌یاند، له چالاكییه‌كی ئه‌منی كه له سێ پارێزگای عێراقی ئه‌نجامدران، ئه‌و دوو تاوانباره ده‌ستگیر كران، كه هه‌ڵگری 10 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ربوون.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق روونیكرده‌وه، سزای له سێداره‌دان بۆ ئه‌و دوو تاوانباره، به گوێره‌ی مادده‌ی 27/ یه‌كه‌م، ژماره 50ـی ساڵی 2017، ده‌رچوو، تایبه‌ته به مادده كاریگه‌ره‌كانی سه‌ر عه‌قڵ و مێشك.