ئه‌وروپا ئاماده‌كاری بۆ راگه‌یاندنی باری نا ئاسایی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ڤایرۆرسی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن به شێوه‌یه‌كی خێرا له جیهان بڵاو ده‌بێته‌وه، ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپی خه‌ریكن حاڵه‌تی نائاسایی بۆ به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه رابگه‌یه‌نن.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن به خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌م نزیكانه ته‌واوی ئه‌وروپا ده‌گرێته‌وه.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی راشیگه‌یاند، ڤاكسینی دژه كۆرۆنا كه‌متر كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئۆمیكرۆنه‌وه هه‌یه، بۆیه مه‌ترسی دووباره تووشبوون به ئۆمیكرۆن دوای كۆرۆنا له ئارادایه.
ئاژانسی نه‌هێشتنی نه‌خۆشییه‌كان له ئه‌وروپا رایگه‌یاند، بۆ خۆپاراستن له ئۆمیكرۆن، ته‌نیا ڤاكسین چاره‌سه‌ر نییه، ده‌بێت ته‌واوی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئۆمیكرۆن بگیرێتبه‌ر.
له‌مباره‌یه‌وه وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی پێدانی ڤاكسینیان بۆ منداڵان راگه‌یاند، پورتوگال و ئیتاڵیا بیر له كه‌ره‌نتینی گشتی ده‌كه‌نه‌وه.
كۆمیسیۆنی باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا داوایكردووه گه‌شتكردن بۆ وڵاتانی دیكه رابگرن.
ئاماره‌كانی دوێنێی تووشبوون به كۆرۆنا له به‌ریتانیا گه‌یشته 78610 تووشبوو، كه له نێویاندا 8 ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌ریتانیا تووشی ئه‌و كۆرۆنا بوون.