بەهای لیرەی تورکی بەهۆی بڕیاری بانکی ناوەندی زیاتر داڕما

سەرەڕای هۆشدارییەکان بانکی ناوەندی تورکیا نرخی سوودی دابەزاند
بەهای لیرەی تورکی بەهۆی بڕیاری بانکی ناوەندی زیاتر داڕما
بەهای لیرەی تورکی بەهۆی بڕیاری بانکی ناوەندی زیاتر داڕما

K24 - هەولێر:

سەرەڕای هۆشدارییەکان لەسەر ئابووری تورکیا، ئەمڕۆ جارێکی دیکە بانکی ناوەندی وڵاتەکە نرخی سوودی لە سەدا 15 بۆ سەدا 14 دابەزاند. بەمەش لەسەرەتای ئەمساڵەوە نرخی سوودی بە بڕی 500 خاڵی سەرەکی دابەزاندووە.

لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا، بەهای لیرەیەکی تورکی بەرامبەر دۆلارێک سەدا 4.29ـی بەهاکەی لەدەستدا و بۆ ئاستی 15.61 لیرە دابەزی. کە ئەمەش نزمترین ئاستە لە مێژووی وڵاتەکە تۆمارکرابێت. واتە 100 دۆلار گەیشتووەتە ئاستی 1561 لیرە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە دەستپێکی ئەمساڵ هەر دۆلارێک بە 7.43 لیرە مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام لە دواین مامەڵەکانی گەیشتووەتە 15.61 لیرە. واتە تەنیا لەمساڵدا سەدا 110.09ـی بەهاکەی لەدەستداوە، لەو رێژەیەش زیاتر لە سەدا 30ـی لە مانگی رابردوو بووە.