تاقیكردنه‌وه‌كان دواخران

به‌ هۆی لافاوی ئه‌مڕۆی هه‌ولێره‌وه‌
دیمه‌نێكی لافاوه‌كه‌
دیمه‌نێكی لافاوه‌كه‌

K24 – هه‌ولێر:

له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا بۆ قوتابیان، كۆلیژی ته‌كنیكی كارگێڕی هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌ هۆی لافاوی ئه‌مڕۆی هه‌ولێره‌وه‌ سه‌رجه‌م تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆلیژه‌كه‌ دواخراون.

بڕیار بوو، ئه‌مڕۆ له‌ كۆلیژی ته‌كنیكی كارگێڕی هه‌ولێر تاقیكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك به‌ش به‌ڕێوه‌بچێت و تاقیكردنه‌وه‌كان به‌ هۆی لافاو دواخران بۆ سبه‌ی.