ئاستی ئاو له به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی داره‌توو بۆ 2 مه‌تر به‌رز بووه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له شاره‌دێی داره‌تووی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ زیانی زۆری ماددی به‌ر هاووڵاتییان كه‌وتوون و له هه‌ندێك گه‌ڕه‌كی ئه‌و شاره‌دێیه، ئاستی ئاو بۆ دوو مه‌تر به‌رز بووه‌ته‌وه.
كوردستان24 دیمه‌نی زیانه‌كانی لافاوه‌كه له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی داره‌توو نیشان ده‌دات، كه به‌شێك له‌و خێزانانه‌ی ئاو چووه‌ته ناو ماڵه‌كانیان، هیچ كه‌لوپه‌لێكییان بۆ ده‌رنه‌چووه به‌حاڵ توانیویانه خۆیان رزگار بكه‌ن.