كه‌شناسێكی پێشكه‌وتووی عێراق هۆشداری له‌باره‌ی دۆخی كه‌شوهه‌وا ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
سادق عه‌تییه، كه‌شناسی پیشكه‌وتووی عێراقی هۆشداری ده‌دات، له‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت دۆخی كه‌شوهه‌وا به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت و له رۆژانی داهاتوودا بارانی به‌لێزمه ببارێت.
سادق عه‌تییه له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: دۆخی كه‌شوهه‌وا بۆ رۆژانی شه‌ممه، یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و لێزمه باران شاره‌كانی باكووری نه‌ینه‌وا، هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی، كه‌ركووك و باكووری پارێزگای دیاله ده‌گرێته‌وه.
گوتیشی: پێویسته ئه‌و ناوچانه‌ی پێشبینی بارانی به‌لێزمه‌یان بۆ ده‌كرێت، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژی داهاتوو زۆر وریا بن و ئاگاداری روودانی لافاو بن.
سادق عه‌تییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ماوه‌ی سێ رۆژی داهاتوودا بارانبارین به‌ڕێژه‌ی جیاواز و له‌كاتی جیاوازدا ته‌واوی شاره‌كانی عێراق ده‌گرێته‌وه، ته‌نها چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو نه‌بن له پارێزگای ئه‌نبار، بیابانی كه‌ربه‌لا، به‌شێك له بیابانی سه‌ماوه، كه ئه‌گه‌ری بارانبارین له‌و ناوچانه لاوازه، مه‌گه‌ر گۆڕانكاری به‌سه‌ر دۆخی كه‌شوهه‌وادا بێت.
H.B