ده‌وامی قوتابخانه‌كان كرایه پشوو
کوردستان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر
پشووی فه‌رمی
ده‌وامی قوتابخانه‌كان
پارێزگای هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، بەمەبەستی پاراستنی ژیانی قوتابیان و مامۆستایان لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و بەتایبەتی ئەم شوێنانەی رۆژی هەینی بەر شەپۆڵی لافاو کەوتن، رۆژی شه‌ممه ده‌كرێته پشوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێردا هاتووه، بڕیار درا رۆژی شەممە (18ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021) لە سەرجەم قوتابخانەکانی هەر یەکە پەروەردەکانی (ناوەندی هەولێر، دەشتی هەولێر، دەورووبەری هەولێر، کۆیە، مەخموور) دەوامی قوتابخانەکان بوەستێنرێت.