وەزیری ئەوقاف بۆکاتی روودانی کارەساتەکان داوایەك لە مامۆستایانی ئایینی دەکات
K24- ههولێر:
له پهیامێكدا دوای كارهساتی لافاوهكهی بهرهبهیانی ئهمڕۆ له شاری ههولێر و دهوروبهری، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی گوتی: " داوا لە گوتاربیژان و مامۆستایانی ئایینی دهكهین، لە کاتی روودانی کارەساتی سروشتی لە ھەر ناوچەیەکدا، بانگەواز بۆ ھاووڵاتیان بکەن".
وهزیری ئهوقاف داواشی لە مامۆستایانی ئایینی كرد، کەلەکاتی روودانی کارەساتی سروشتی لەھەر ناوچەیەکدا، له مزگهوتهكان بانگەواز بۆ ھاووڵاتیان بکەن.
دەقی پەیامی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی:
"زۆر بەداخەوە بۆ ئەو کارەساتە سروشتیەی لافاوی ئەمڕۆی شاری ھەولێر و دەوروبەری بەتایبەتی شارۆچکەی دارەتوو، قوشتەپە، ھەروەھا گوندەکانی سنوورەکە، کە بووە ھۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەك لە ئازیزان و خۆشەویستانمان و زەرەرە و زیانی زۆر، ئەو کارەساتە سروشتیانەی روودەدەن لە دەسەڵاتی مرۆڤدا نیە، قەبارەی کارەساتەکەش لە توانای مرۆڤ گەورەتر بووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی بەڕێز سەرۆك وەزیران ھەوڵی جدی دەدات بۆئەوەی زیان لێکەوتووان قەرەبوو بکرێنەوە، سوپاس بۆ ھەموو ئەوانەی لەو کاتانەدا دەستی ھاوکاری درێژ دەکەن، دەبێت لە کاتی ئەو جۆرە روووداوانە ھەموومان وەك ئەرکێکی نیشیتمانی، نەتەوەیی و مرۆیی مامەڵەی لەگەڵدا بکەین، لەھەمان کاتدا داوا لە مامۆستایانی ئایینی دەکەین، کەلەکاتی روودانی کارەساتی سروشتی لەھەر ناوچەیەکدا، له مزگهوتهكان بانگەواز بۆ ھاووڵاتیان بکەن، تاوەکو بەھانای ھاونیشتیمانیان و خەڵکی ئازیزمان و لێقەوماوانەوە بچن، بۆ ئهوهی گیانیان بپارێزن و مەترسیەکان کەمتر بکەنەوە.
ئەگەر موزایەدەی سیاسی بەھەموو شتێ بکرێ نابێ بەم جۆرە کارەساتە سروشتیانەوە بکرێت، ھەموو پێکەوە دەست لەناودەستی یەك بین، تاوەکو خەمی لێقەوماوان و زیانلێکەوتووان کەم بکەینەوە.
سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەو کەس وکاری ئەوانە دەکەین، کە بەھۆی کارەساتەکەوە گیانیان لەدەستداوە، خودای گەورە ئارامی بەھەموولایەك بدات.