بە وێنە.. کچێکی 22 ساڵ جەستەی منداڵێکی 8 ساڵی هەیە

K24 - هەولێر
کچێکی تەمەن 22 ساڵ بەهۆی کاریگەری نەخۆشییەکەوە، جەستەی هاوشێوەی منداڵێکی 8 ساڵانە.
بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "دەیلی مەیل"، شۆنا رای، کچێکی بە مێشک گەورە و بە جەستە منداڵە، ئەو سەرەڕای تەمەنە پێگەیشتووەکەی درێژی باڵای تەنها یەك مەتر و 16 سانتیمەترە.
گەشە نەکردنی جەستەی شۆنا، لە ئەنجامی کاریگەرییە لاوەکیەکانی شێرپەنجەی مێشک بووە، کە سەرەڕای رزگاربوونی لە نەخۆشییەکە کاریگەری درێژخایەنی بەسەرەوە ماوە.
شۆنا درامایەکی تایبەت بەخۆی هەیە بەناوی ('I Am Shauna Rae)"من شۆنا رەیـم"، لە دراماکەیدا باسی ژیانی راستەقینەی خۆی دەکات.
لەبارەی ژیانی خۆیەوە گوتی: " ئەگەر تۆ سەیری من بکەیت، وادەزانیت من تەنها کچێکی بچووکی ئاساییم و لەگەڵ خێزانەکەمدا ژیانێکی ئاسایی بەسەردەبەم، بەڵام راستیەکە ئەوەیە کە من کچێکی بچووک نیم من ژنێکم، ژنێکی تەمەن 22 ساڵ کە لە جەستەی منداڵێکی تەمەن 8 ساڵاندا گیری خواردووە".
H.H