ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ نه‌كرد روخساری به تێزاب سووتاند
K24 - هه‌ولێر:
رووداوی سووتاندنی روخساری كچێك له به‌غدا، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان درووستكرد، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كوڕێكه‌وه تێزاب به ده‌موچاویدا ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه روخساری ده‌شێوێت، پێشتر كوڕه‌كه داوای پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌ری له كچه‌كه كردووه، ئه‌ویش ره‌تیكردبووه‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی عێراق، كچه‌كه ناوه‌ی "مه‌ریه‌م"ـه و كوڕێك كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، ده‌چێته گه‌ڕه‌كی مه‌نسور له به‌غدا، كه ماڵی كچه‌كه‌ی لێیه، مادده‌ی سوتێنه‌ری تێزاب به ده‌موچاوی كچه‌كه‌دا ده‌پڕژێنێت و له شوێنه‌كه راده‌كات.
باوكی مریه‌م ده‌ڵێت، ئێمه له‌گه‌ڵ دایكی له‌سه‌ر كاربووین، كوڕه‌كه ده‌رفه‌تی لێهێناوه و پاش ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ش مۆبایلی مریه‌میشی برده‌وه. گوتیشی: ئێستا مریه‌م له دۆخێكی ده‌روونی كاره‌ستاباردایه و روخساریشی شێواوه.
ئه‌م كچه به‌هۆی جوانییه‌كه‌یه‌وه، كه قوتابی كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غدایه، به ئه‌میره ناوبانگی ده‌ركرده‌وه. له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشه‌وه به هاشتاگی "#انقذواالاميرةمريم" پاڵپشتی بۆ كچه‌كه نیشاندراوه و داوای دادگاییكردنی ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كوڕه‌كه تا ئێستا ده‌ستگیرنه‌كراوه، بنه‌ماڵه‌ی مه‌ریه‌م ده‌ڵێن تووشی كیشه‌ی زۆر بووینه‌وته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستوردان له دۆسیه‌ی دادگاییكردنه‌كه ده‌كه‌ن و فشار درووست ده‌كه‌ن.