کۆچبەره گیرخواردووه‌كانی لیتوانیا بۆ شاری ڤیلینۆس دەگوازرێنەوه
K24 - هه‌ولێر:
حکومەتی عێراق رایگەیاند، ئەو کۆچبەرانەی کە لە سنووری لیتوانیا و بێلاڕووس گیریانخواردووە، دەگوازرێنەوە کۆمەڵگە نشینگەکان لە شاری ڤیلینۆس پایتەختی لیتوانیا.
وەزارەتی کۆچبەرانی عێراق راگەیەندراوێکدا ئاشكرای كرد، سەردانی شاندی حکومەت بۆ لیتوانیا بە ئامانجی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەو کۆچبەرانەی لە سنووری لیتوانیا و بێلاڕووس گیریانخواردووە، ئه‌نجام دراوه.
بەپێی راگەیەندراوەکە، شاندی حکومەتی عێراق لەگەڵ شاندی حکومەتی لیتوانیا لەسەر ئەوە رێککەوتوون، ئەو کۆچبەرانەی لە سنووری لیتوانیا و بێلاڕووس گیریانخواردووە، بگوازرێنەوە کۆمەڵگە نشینگەکان لە شاری ڤیلینۆس پایتەختی لیتوانیا.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، شاندەکەی حکومەتی عێراق سەردانی دوو کەمپی لە سنووری لیتوانیا کرد و ئەوەیش بە ئامانجی ئاگاداربوون لە رەوشی کۆچبەران.
لە مانگی تشرینی دووەمی رابردووەوە ژمارەیەک کۆچبەر بە مەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا لەسەر سنووری نێوان بێلاڕووس و پۆڵەندا گیریانخواردووە و لەلایەن پۆلیسی پۆڵەنداوە رێگەیان پێنه‌دراوه بچنه وڵاته‌كه‌یان، بۆیه زۆربه‌یان ئاره‌زوومه‌ندانه گه‌ڕانه‌وه عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
تا ئێستا 10 كاروانی كۆچبه‌رانی بێلاڕووس ئاره‌زوومه‌ندا گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان، یەکەم کاروانی کۆچبەرانیش لە (18ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) گەڕانەوە هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان 431 کۆچبەربوو، كاروانی دووه‌م 176 کۆچبەر، کاروانی سێیەم 432 کۆچبەر، كاروانی چوارەم 420 کۆچبەر، کاروانی پێنجەم 418 کۆچبەر، کاروانی شەشەم 430 کۆچبەر، کاروانی حەوتەم 419 کۆچبەر، کاروانی هەشتەم 417 کۆچبەر، کاروانی نۆیەم 417 کۆچبەربووه، ده‌یه‌م كاروان 258 كۆچبه‌ر بووه، كه دوێنێ هه‌ینی له بێلاڕووسه‌وه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان.