پارێزگاری هه‌ولێر: سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌رده‌وام له‌گه‌ڵمان له‌سه‌ر هێڵ بووه

K24- هه‌ولێر:
لەسەر فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، لێژنەیەکى لێکۆڵینەوە و دەرخستنى هۆکارەکانى دروستبوونى لافاو و چارەسەرییه‌كانی، یەکەم کۆبوونەوەى خۆى ئەنجامدا.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به كوردستان 24ـی رایگه‌یاند، دوای روودانی لافاوه‌كه‌ی دوێنێی هه‌ولێر، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئێمه له‌سه‌ر هێڵ بووه، دوای نیوه‌ڕۆش سه‌ردانی پارێزگای هه‌ولێری كرد كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا، ژماره‌یه‌ك راسپارده و بڕیار ده‌رچوون.
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاریدا لیژنه‌یه‌ك بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كان و ده‌ستنیشانكردنی كه‌موكوڕییه‌كان پێكبهێندرێت، ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه فه‌رمانی بۆ ده‌رچوو و به‌سه‌رپه‌رشتی جێگری پارێزگاری هه‌ولێر لیژنه‌كه ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
پارێزگاری هه‌ولێر گوتی:" دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش له‌و لیژنه‌یه‌دا به‌شدارن، له‌ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت كاره‌كانیان ته‌واوبێت".