رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان بەشداریی لە کۆنگرەی مافی زانینی راستی له نه‌جه‌ف ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئەمڕۆ شەممە 18-12-2021 د. دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان بەشداریی لە کۆنگرەی (مافی زانینی راستی) لە نەجەف، کرد.
ئه‌و كۆنگره‌یه لە لایەن په‌یمانگه‌ی قورتوبە بۆ ئاشتی و پەیمانگه‌ی ئه‌لعه‌له‌مه‌ین، بە سەرپەرشتی وەزارەتی حکومەتی ئیتیحادی، ساز کرا.
لەم کۆنگرەیەدا گوتاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن د. دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشکەشکرا، تێیدا رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار بۆ دابینكردنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات.
دیندار زێباری راشیگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به پاراستنی ته‌واوی به‌نده‌كانی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه له بواری مافه‌كانی مرۆڤ جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه.
زێباری ئاماژه‌یپێكرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی گوتاری رقوكینه ده‌بێته‌وه، له‌مپێناوه پاڵپشتی ژماره‌یه‌ك ناوه‌ندی رۆشنبیری پێكهاته جیاوازه‌كان ده‌كات.