له بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌ده‌وه ئاماده‌كاری بۆ كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ جێبه‌جێكردنی ورده‌كاری رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا، لیژنه‌یه‌كی ئه‌منی سه‌ردانی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دیان له پارێزگای ئه‌نبار كرد.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی رایگه‌یاند، بۆ به‌رده‌وامبوون له جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی رێكه‌وتنی ستراتیژی نێوان به‌غدا و واشنتن، لیژنه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی كه پێكهاتبوون له راوێژكاری نشتیمانی ئه‌منی عێراقی و جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هاوبه‌ش و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك ئه‌ركانی و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كان، سه‌ردانی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دـی ئاسمانیان له پارێزگای ئه‌نبار كرد.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی راشیگه‌یاند، لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ گۆڕینی ئه‌ركی سوپای ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له شه‌ڕكه‌ره‌وه بۆ راوێژكاری سه‌ردانی بنكه‌ی (عه‌ین ئه‌سه‌د)ـیان له ئه‌نبار كرد، كه سوپای هاوپه‌یمانی دژ به داعش وه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له 2014ـه‌وه به‌كاری ده‌هێنن.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی روونیكرده‌وه، وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق، ته‌واوی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی ناو بنكه‌ی (عه‌ین ئه‌سه‌د)ـیان راده‌ستی سوپای عێراقیان كرده‌وه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی روونیكرده‌وه، له‌و سه‌ردانه‌دا جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر گۆڕینی ئه‌ركی شه‌ڕكردنی سوپای هاوپه‌یمانان بۆ راوێژ و مه‌شقپێكردنی سوپای عێراق و هاوكاری كردنی هێزه ئه‌منییه‌كان.