شاخه‌وان كاكه‌مه‌م: به چاوێكی سیاسی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ فیلمه‌كه‌م كراوه

K24- هه‌ولێر:
ده‌رهێنه‌رێكی كورد رایده‌گه‌یه‌نێت، له چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵی فیلم له سلێمانی، به‌رهه‌مێكی ئه‌ویان بێ هیچ پاساوێك ره‌تكردووه‌ته‌وه كه له 20 فێستیڤاڵی جیهانی به‌شداری پێكراوه.
شاخه‌وان كاكه‌مه‌م، ده‌رهێنه‌ر و فیلمساز به كوردستان 24ـی رایگه‌یاند، "فیلمی (به‌یه‌كه‌وه) كه له نووسین و ده‌رهێنانی خۆمه، بێ هیچ پاساوێك له فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی ره‌تكرایه‌وه.
شاخه‌وان كاكه‌مه‌م جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و فیلمه له 20 فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری پێكراوه و دوو خه‌ڵاتی جیهانیشی وه‌رگرتووه.
كاكه‌مه‌م راشیگه‌یاند، داوا ده‌كه‌م لیژنه‌یه‌كی بێ لایه‌نی دادوه‌ران ئه‌و فیلمه هه‌ڵبسه‌نگێنن، چونكه هه‌ست ده‌كه‌م دیمه‌نه‌كانی ناو فیلمه‌كه به چاوێكی سیاسی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كراوه.
كاكه‌مه‌م گوتی: " له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فیلمه‌كه‌م هێزی زێره‌ڤانی تێدا نمایش كراوه، پێده‌چێت بیركردنه‌وه‌ی حزبی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی ناو فیلمه‌كه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و ده‌رهێنه‌ره باسی له‌وه‌ش كرد، "ئه‌و فیلمانه‌ی دژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوون له‌و فێستیڤاڵه نمایش كران. ده‌شڵێت: " به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 70 به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و فێستیڤاڵه ئێرانین، هه‌ستیش ده‌كه‌م فێستیڤاڵی سلێمانی كاردانه‌وه بۆ فێستیڤاڵی دهۆك بوو.
كاكه‌مه‌م گوتی: فیلمی TOGETHER باس له پێكه‌وه ژیان ده‌كات، له 12 فێستیڤاڵ گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی، ئه‌گه‌ر كاریگه‌ری میزاج و حزبی نه‌بێت بۆچ ره‌تده‌كرێته‌وه؟


