ئیكاردی و ژنه قژ زه‌رده‌كه‌ی به‌ره‌و زیندان!
ماورۆ ئیكاردی یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان و هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا تووشی كێشه‌یه‌كی دیكه بووه‌وه و هاوشانی هاوژینه‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی زیندانیكردنیان كه‌وتووه‌ته سه‌ر.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی (Ole)ـی ئارجێنتینا، وان‌دا نارا خێزانی ئیكاردی كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی كاره‌كانیه‌تی تۆمه‌تبارن به كه‌یسێكی گه‌نده‌ڵی كه تایبه‌ته به شوشتنه‌وه‌ی پاره.
وان‌دا نارا له 2015 كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به كه‌لوپه‌لی وه‌رزشی تۆپی پێ دامه‌زراندووه به ناوی SRL Work Marketing Football، به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانیدا ناڕوونی و گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر له شاردانه‌وه‌ی داهاتی ئه‌و كۆمپانیایه هه‌یه كه له وڵاتی ئارجێنتینا دامه‌زراوه.
فێرناندۆ میجه‌س سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی گشتی چاكسازی له وڵاتی ئارجێنتینا به‌دوادچوونی بۆ ئه‌و كه‌یسه كردووه و ده‌ركه‌وتووه كه به‌شێكی زۆر له‌و پاره‌یه‌ی كه ئیكاردی له كاروانی وه‌رزشی خۆی پێیگه‌یشتووه له‌و كۆمپانیایه به‌كاری هێناوه و داهاتێكی زۆری زیادی كردووه به‌ڵام له گرێبه‌سته‌كاندا باسی نه‌كراوه له چوارچێوه‌ی (پاره‌ی تاریك یان پاره‌ی ڕه‌ش) هێشتووه‌ته‌وه و ئاشكرا نه‌كراوه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئارجێنتینا، ئیكاردی و خێزانه‌كه‌ی زۆر نزیكن له‌وه‌ی زیندانی بكرێن، چونكه ناتوانن ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌یان كراوه خۆی لێ ده‌رباز بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئیكاردی له چه‌ند هه‌فته‌ی پێشووتر تووشی گرفتێكی خێزانی بوو كه خه‌ریك بوو له‌گه‌ڵ وان‌دا نارا جیاببنه‌وه، ته‌نانه‌ت وان‌دا نارا له سۆشیاڵ میدیا وێنه‌كانی خۆی و ئیكاردی سڕییه‌وه، به‌ڵام دواتر ئیكاردی داوای لێبوردنی له هاوژینه‌كه‌ی كرد و دۆخه‌كه‌یان ئاسایی كرده‌وه، ئه‌م كێشه خێزانییه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژماره‌ی یارییه‌كانی ئیكاردی كرد له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی و ئێستا له پلانی سه‌ره‌كی راهێنه‌ری پاریس دا نه‌ماوه.
ماورۆ ئیكاردی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له هاوینی 2020 له یانه‌ی ئینته‌ر میلانه‌وه به به‌های 50 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، له‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ پاریس له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان ته‌نیا به‌شداریی له 18 یاری كردووه، زۆربه‌ی جاریش به‌شێوه‌ی یه‌ده‌گ هاتووه‌ته نێو یاریگه و ته‌نیا 3 گۆڵیشی كردووه.