لیژنەی باڵای فەتوای کوردستان رێژەی زەکات و سەرفترە دیار دەکات

بزانە بۆ ھەر كەسێك چەند سەرفترە دانراوە

K24 - ھەولێر

لیژنەی فەتوای كوردستان رێژەی زەكات و سەرفترە و فیدیەی رۆژووی دیاركرد.

لە روونکردنەوەکەی لێژنەی فەتوای كوردستاندا هاتووە: "بە مەبەستی دیاریکردنی ئەندازەی هەر یەك لە (سەرفیترە)و (فیدیەی رۆژو)و (ئەندازەی زەکاتی پارە) لێژنەی باڵای فەتوای کوردستان دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆ نرخی زێڕو گەنم و (قوتی غالب)  بەم شیوەیەی خوارەوە بڕیاریدا".

یەکەم: ئەندازەی سەرفیترە بۆ هەر کەسێك (3000) سێ هەزار دینارە.

دووەم: ئەندازەی فیدیەی بەرژوونەبوون بۆ هەر رۆژێك (3000) سێ هەزار دینارە.

سێیەم: ئەندازەی ئەو پارەی زەکاتی تێدا واجبە (4,500,000) چوار ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینارە، واتە: هەر کەسێك (چوار ملیۆن و نیو دیناری عێراقی) هەبێت و، ساڵی بەسەردا سووڕابێتەوە، واجبە بۆ هەر ملیۆنێك بیست و پێنج هەزار دیناری عێراقی بە زەکات بدرێت.