یەکەم تووشبووی شەکرە به یهكجاری چاکبووەوە
K24 – ههولێر:
کۆمپانیای Vertex Pharmaceuticals ئاشکرایکرد، دەرمانێکیان لە دایکە خانە دروستکردووە و دەبێتە هۆی دروستبوونی ئەنسۆلین لە جەستەی تووشبووانی شەکرەدا، ئەو دەرمانە بۆ تووشبووی جۆری یەکەمی شەکرە بەکارهێندراوە و بە تەواوەتی چاکبووەتەوە.
نەخۆشەکە ناوی برایان شیڵتۆنە، تەمەنی 64 ساڵە، لە ویلایەتی ئۆهایۆ لە ئەمهریکا دەژی، ساڵانێکی زۆرە بە دەست جۆری یەکەمی نەخۆشی شەکرەوە دەناڵێنێت، بەڵام بە بەکارهێنانی ئەم دەرمانە تازەیە چاکبووەتەوە.
دەرمانەکە لە شێوەی ڤاکسین بە کەسی تووشبووی شەکرە دەدرێت، دایکە خانە لە خۆدەگرێت و لە جەستەدا هاوشێوەی پەنکریاس کار دەکات و ئەنسۆلین بەرهەمدەهێنێت، بەمەش رێژەی ئەنسۆلین لە خوێندا رێکدەخاتەوە.
دەرمانەکە لەلایەن زانای ئەمهریکی دۆگلاس میڵتۆن دۆزراوەتەوە. میڵتۆن ساڵانێکە خۆی بۆ دۆزینەوەی دەرمانێک تەرخان کردووە کە بتوانێت بە تەواوەتی مرۆڤایەتی لە نەخۆشی شەکرە رزگار بکات، ئەوەش دوای ئەوەی دوو منداڵی خۆی لە تەمەنێکی کەمی ژیانیاندا تووشی نەخۆشی شەکرە بوون.