ئومێد خۆشناو: هه‌موو تیمه‌كانی فریاگوزاری خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی
K24- هه‌ولێر:
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر گوتی: له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوای كاره‌ساتی لافاوه‌كه و پیشتریش ئاماده‌كاری باش بۆ فریاگوزاری و حاڵه‌ته‌كانی به‌هاناوه‌چوون كراون و به‌شه‌و و رۆژ تیمه‌كان خه‌ریكی كاركردنن له‌سه‌ر رێڕه‌وه‌كانی ئاو، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی لافاو به‌لاوه بنرێن.
پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مشه‌و له كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كاركردنی تیمه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆكان له داره‌توو گوتی: ته‌واوی تیمه‌كان له فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان له پاككردنه‌وه و كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وه ئاوییه‌كان به‌رده‌وامن، جگه له ئامێر و پێداویستییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، هه‌روه‌ها كه‌رتی تایبه‌تیش هاوكاری ئێمه‌یان كردووه و به سوپاسه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری ئامێر له پارێزگای دهۆكیش بۆمان ره‌وانه كراون.
جه‌ختیشی كرده‌وه، بێگومان مه‌ترسی بارینی بارانێكی زۆر هه‌یه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا كراون، هۆكاره‌كانی روودانی لافاو كه‌مكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بارانێكی زۆر ببارێت.
ئومێد خۆشناو دووپاتیكرده‌وه، هه‌رچی له‌توانای حكومه‌تدا بێت، له‌كاركردن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر كۆبوونه‌ته‌وه و ته‌واوی فه‌رمانگه‌كان به شاره‌وانی و ته‌ندروستییه‌وه خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و بۆ به‌هاناوه‌چوونی خه‌ڵكیش له ئاماده‌باشیداین.
گوتیشی: ئه‌و ئاگادارییه‌ی به‌خه‌ڵك دراوه، مانای وا نییه كه لافاوێك دێت و داره‌توو ده‌بات، ئه‌و ئاگادارییه بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵك ئاگاداری خۆیان بن، واتا ئاگاداركردنه‌وه بۆ ترساندنی خه‌ڵك نه‌بووه، به‌ڵام پێشبینی ئه‌وه كراوه كه بارانێكی زۆر ده‌بارێت و مه‌به‌ست له ئاگاداركردنه‌وه بۆ ئه‌وه بووه، هاووڵاتییان زیاتر هۆشیار و ئاگادار بن.
پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی: بۆ ئه‌وه‌ی گیانی پوتابیان و مامۆستایان له هه‌ر مه‌ترسییه‌ك پارێزراو بێت، بڕیار دراوه له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر بكرێته پشوو، ته‌نها له سنووری ئیداره‌ی سۆران نه‌بێت.
H.B