له شارێكی عێراقی هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌وتنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی
K24 - هه‌ولێر:
بۆ پێش‌گرتن له ئه‌گه‌ری هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر به‌غدا و نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنه‌كانی سه‌ری ساڵ، هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌وتنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی بڵاویكرده‌وه، ته‌واوی هێزه عێراقییه‌كان كه‌وتنه ئاماده‌باشی، بۆ پاراستنی به‌غدا له ئه‌گه‌ری هێرشكردنی داعش بۆ سه‌ر ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ، یاخوود ئه‌نجامدانی كرده‌یه‌كی تیرۆریستی.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ته‌واوی هێزه عێراقییه‌كان له به‌غدا كه‌وتنه حاڵه‌تی ئاماده باشییه‌وه، بۆ رێگه گرتن له روودانی هه‌ر كرده‌یه‌كی تیرۆریستی له كاتی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ.
عه‌باس حه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق راشیگه‌یاند، هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی نیازی داعش بۆ هێرشكردنه سه‌ر به‌غدا له‌كاتی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵدا نییه ، یاخوود كرده‌یه‌كی تیرۆریستی له‌و شاره ئه‌نجام بده‌ن.
عه‌باس حه‌مید گوتی: "هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كان له ئاماده‌باشی ته‌واو دان، له‌كاتی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی داعش بۆ سه‌ر به‌غدا، له به‌یاننامه‌یه‌كی تایبه‌ت رایده‌گه‌یه‌نین".