ئاگادارییەک لە هاتووچۆی سلێمانییەوە

"له‌ هاتووچۆی پارێزگاكانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت"
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی

K24 - هه‌ولێر:

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، لەمەودوا مۆڵەتی شوفێریی نێودەوڵەتی لە هاتووچۆی پارێزگاكان دەردێت.

وێبسایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە رێکەوتی 3/1/2022 مۆڵەتی شوفێریی نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆی پارێزگاكان دەردێت.

عەقید بەختیار محه‌مه‌د، گوتەبێژی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، بە گوێرەی راگه‌یه‌ندراوی ژمارە (37)ی ساڵی (2021)ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە بەرواری (3/1/2022)ـه‌وە مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆی پارێزگاكان بە هاووڵاتیان دەدرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، دەرکردنی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی پێشتر تەنیا لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمدا بووە، به‌ڵام له‌مه‌ودوا هاووڵاتیان له‌ پارێزگاكانی خۆیانه‌وه‌ ده‌توانن مۆڵه‌تی شوفێری نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستبهێنن.