واشنتن: رووسیا له نێو چاڵاوی دیمه‌شق نقووم بووه
K24 -هەولێر:
نێرده‌ی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا له دیمه‌شق رایده‌گه‌یه‌نێت، تێچووی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی سووریا 800 ملیاری پێویسته.
ئه‌لیكسه‌نده‌ر لافرنتیڤ نێرده‌ی (سه‌رۆكایه‌تی كۆماری رووسیا) له سووریا رایگه‌یاند، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا كارێكی قورسه، له به‌رامبه‌ردا جیمس جیفری نێرده‌ی واشنتن له‌و وڵاته گوتی: " رووسیا له نێو چاڵاوی سووریا نقووم بووه".
ئه‌لیكسه‌نده‌ر لافرنتیڤ راشیگه‌یاند، سووریا دووچاری وێرانه‌یی بووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی ئاماره‌كان ئه‌و وڵاته پێویستی به 800 ملیار دۆلار هه‌یه تاوه‌كو ئاوه‌دان ببێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه رووسییه روونیكرده‌وه، بۆ ماوه‌ی 11 ساڵه ده‌سه‌ڵاتی دیمه‌شق رووبه‌ڕووی چه‌كداران و تیرۆریستان ده‌بێته‌وه، بۆیه داهاته‌كه‌ی له‌و پێناوه خه‌رجكرد، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری دیمه‌شق نه‌كات، به‌رگه‌ی ئه‌و وێرانه‌ییه ناگرێت.
جیمس جیفری نێرده‌ی واشنتن له سووریا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكییه‌كان له سووریا زۆر له رووسه‌كان به‌هێزترن، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و هه‌موو ئابڵوقه‌یه‌ی كه خراوه‌ته سه‌ر دیمه‌شق و جیا له‌وه‌ش واشنتن وایكردووه په‌یوه‌ندییه‌كانی سووریا له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان بپچڕێت، ئه‌مانه هه‌مووی كه‌تووه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی بایدن.
جیفری گوتیك جه‌ختیكرده‌وه، له پێشتردا پۆمپیۆی وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا چاره‌سه‌رییه‌كی بۆ كێشه‌ی سووریا خسته به‌رده‌م پووتن، به‌ڵام قبووڵی نه‌كرد، ئه‌و وایزانی ئه‌مه‌ریكا له سوریا ده‌كشێته‌وه و ئه‌و وڵاته وه‌ك پارچه‌یه‌ك له زێڕ ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ستی.