له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا یه‌كه‌م كۆنفراسی رۆژنامه‌نووسی پوتن به‌ڕێوه ده‌چێت
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ 23ـی دیسێمبه‌ر، ڤلادیمێر پوتن كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی فراوان له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی گرنگی جیهانی له مۆسكۆ ئه‌نجام ده‌دات.
دیمتری بیسكۆف، گوته‌بێژی فه‌رمی كۆشكی كرملن رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی له مۆسكۆ به‌ڕێوه ده‌بات، تێیدا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌نووسان ده‌داته‌وه.
بیسكۆف جه‌ختیكرده‌وه، له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌مه یه‌كه‌مین كۆنفراسی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی رووسیایه.
بیسكۆف ئاماژه‌یپێكرد، به‌ر له ده‌ستپێكردنی كۆنفراسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی پوتن، رۆژنامه‌نووسان پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بۆ ده‌كرێت. ده‌شڵێت: " راسته رێككاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا قورسن، به‌ڵام ناچارین ئه‌مه بكه‌ین".
گوته‌بێژی كرملن گوتی: " پرسیاره‌كان له‌به‌رده‌م پوتن كراوه ده‌بن، ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ میدیا گه‌وره جیهانییه‌كان ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی ئاره‌زوو ده‌كه‌ن به‌شدار بن".