حكومه‌تی هه‌رێم 16 پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری له سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڵاویكرده‌وه، 418 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی 16 پرۆژەی گەشتوگوزاری خەرج كرا.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار رایگه‌یاند، لە چوارچێوەی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بایەخێكی زۆر بە پەرەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار لە سەرتاسەری كوردستان دەدات، لەو روانگەیەوە لە فەرمانێكی وەزاریدا گوژمەی پتر لە 418 ملیۆن دینار بۆ كه‌رتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی خەرجكرا.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی راشیگه‌یاند، گوژمەكە لەسەر رێژەی 15%ـی داهاتی كەرتی گەشتیاریی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گه‌شتوگوزاری سلێمانی دابینكراوه، بە مەبەستی جێبەجێكردنی 16 پرۆژەی هەمەجۆری بچووك و مامناوەندی كەرتی گەشتوگوزار.