له سلێمانی به‌فر دەبارێ

K24- سلێمانی:
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌فربارین له ده‌وروبه‌ری شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد و به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، پێده‌چێت بۆ سبه‌ش به‌فربارین به‌رده‌وام بێت و سه‌نته‌ری شاریش بگرێته‌وه.
هاوژین جه‌مال، په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی گوتی: دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌فربارین چیای گۆیژه‌ی سپی‌پۆش كرد و ئێستا هه‌رچه‌ند به‌فر و باران تێكه‌ڵه (كڕێوه)ـیه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان بۆ ئه‌مشه‌و دووباره به‌فربارینه‌كه له ناوچه شاخاوییه‌كانی سنووری پارێزگاكه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو نزمبوونه‌ته‌وه و پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌واش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، سبه‌ی بارانبارین له سه‌نته‌ری شار به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆ كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ به‌فربارین له‌ناو شار ده‌ستپێده‌كات.
H.B