پارێزگاری ئه‌و شاره ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، پارێزگاری (زیقار)، ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیران كرد.
میدیای فه‌رمی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د غه‌نی خه‌فاجی پارێزگاری زیقار له‌سه‌ر داوای خه‌ڵكی ئه‌و شاره ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد.
ئه‌و سه‌رچاوه راشیگه‌یاند، خه‌ڵكی زیقار ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی عێراق، خۆپیشاندانیان دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری شاره‌كه‌یان ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تا داوایان له پارێزگار كرد ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستی له كاركێشایه‌وه و د. محه‌مه‌د هادی حوسێنی جێگره‌كه‌ی شوێنی گرته‌وه، ئێستا داوا ده‌كه‌ن ژماره‌یه‌ك قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه له كاره‌كانیان دوور بخرێنه‌وه.