پوتن: سوكایه‌تی به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ناچێته چوارچێوه‌ی ئازادی راده‌ربڕینه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیای ئیتیحادی ره‌تیكرده‌وه، ئازادی راده‌ربڕین و هونه‌ر و مافی هونه‌رمه‌ند هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌وه هه‌بێت سوكایه‌تی به هه‌ست و سۆز و پیرۆزی موسڵمانان بكرێت.
له میانی كۆنفرانسی ساڵانه‌ی خۆیدا، كه دوێنێ پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی رووسیا له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا جیاوازی هه‌یه له نێوان سوكایه‌تیكردن به هه‌ست و سۆزی كه‌سێك و مافی هونه‌رمه‌ند له ده‌ربڕیندا، ره‌تیكرده‌وه، سوكایه‌تیكردن بچێته چوارچێوه‌ی ئازادی راده‌بڕینه‌وه.
پوتن نموونه‌ی به‌وه هێنایه‌وه، ئایا ئه‌وه ئازادی راده‌ربڕینه وێنه‌ی رێبه‌ری نازییه‌كان، ئه‌دۆڵف هیتله‌ر له رێپێوانی جه‌ژنی سه‌ركه‌وتنی نیشتمانی به‌رز بكرێته‌وه و دووپاتیكرده‌وه، كه ئه‌وه ناچێته چوارچێوه‌ی ئازادییه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته بیر له‌و لایه‌نه‌ی ئه‌و پرسه بكرێته‌وه، پێویسته ئازادی به شێوه گشتییه‌كه‌ی قبووڵ بكه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت دركیش به‌وه بكه‌ین، كه ئازادی ناكۆكه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامانجانه‌ی هه‌مانه و زیان به ئازادی ئه‌وانی دیكه ده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌رۆكی رووسیا، گوتیشی: ئایا سوكایه‌تیكردن به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ئازادی داهێنانی هونه‌رییه، من بڕوان ناكه‌م، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان هه‌بێت.
پوتن باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و هێرشه‌ی له 7ی یه‌نایری چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كرایه سه‌ر شارلی ئیبدۆ له پاریس دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێری گۆڤاره‌كه له ژێر ناوی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و گوتی: پێویسته رێگه به دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه نه‌درێت.