مایكل كاریك گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد درێژ كرده‌وه
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی (مایكل كاریك) یاریزانی ته‌مه‌ن 34 ساڵه‌ی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند.
مایكل كاریك له‌وه‌ته‌ی له 2006ـه‌وه له یانه‌ی تۆتنهامه‌وه بۆ مانچێسته‌ر یونایتد گواستراوه‌ته‌وه، 5 نازناوی پرێمه‌ر لیگ، نازناوێكی چامپیۆنز لیگ، جامی جیهانی یانه‌كانو جامی فای بردۆته‌وه.
دوای درێژ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی، مایكل كاریك ده‌ڵێت: له یانه‌یه‌كی گه‌وره‌م و به‌شێكی ته‌مه‌نی ژیانم كه بریتییه له 10 ساڵ له‌و یانه‌یه به‌ڕێ كردووه، ئێستایش زۆر خۆشحاڵم كه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م بۆ هاتۆته پێش له ژێر سه‌رپه‌رشتی خۆزێ مۆرینهۆ یاریی بكه‌م.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، مۆرینهۆ ده‌ڵێت: كاریك یه‌كێكه له باشترین ناوه‌ڕاستكاره‌كان و رادارێكی گه‌وره‌یه له یارییه‌كان، بۆیه به درێژ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی دڵخۆشم، چونكه كاریك ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر و له پرێمه‌ر لیگیش هه‌یه، دڵنیام بۆمن سوودێكی زۆری ده‌بێت.