مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرجەم کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات

K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح (د.خ)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كریستیانه‌كانی كوردستان، عێراق و جیهانی كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی كولتووری پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی مه‌سرور بارزانی بۆ كریستیانه‌كان:
بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح ( سڵاوی خوای لێبێت)، پیرۆزبایی لە سەرجەم کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ڕۆژانی جەژن، لە خۆشی و شادی و ئارامیدا بەسەر ببەن.
لەم بۆنە پیرۆزەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لە سەر پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبوردەیی و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان .
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە ئاشتی و کامەرانیدا بژین .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان