پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح

K24- ههولێر:
بهبۆنهی سهری ساڵی نوێی زایینی و جهژنی لهدایكبوونی حهزرهتی مهسیح (د.خ)، سهرۆك مهسعود بارزانی پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی تهواوی كریستیانهكانی كوردستان، عێراق و جیهان كرد و جەختی لەسەر قووڵتركردنهوهی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان سەرجەم پێكهاتەكانی كوردستانی كردهوه.
دهقی پهیامی پیرۆزبایی سهرۆك بارزانی بۆ كریستیانهكان:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.
لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر قووڵتركردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان سەرجەم پێكهاتەكانی كوردستان دەكەمەوە و ئومێدی ئەوە دەخوازم خوشك و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و ئاشتیدا بكەنەوە. هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی سەرەتای كۆتایهاتنی ناخۆشی و نەهامەتی و ستەمكاری لە هەموو جیهان و، ئاشتی و ئارامی و یەكترقبووڵكردن شوێنی بگرێتەوە.
مسعود بارزانی
24ـی كانوونی یەكەمی 2021