بە ڤیدیۆ.. دوو برا ژمارەیەکی پێوانەیی دەشکێنن

لە 53 چرکەدا 100 پلە قادرمە دەبڕن

K24 - هەولێر:

دوو برا بە سەرکەوتن بەسەر قادرمەیەکدا بەشێوەیەکی سەیر توانیان ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار بکەن و ناویان چووە کتێبی گینسەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "سکای نیوز"، دوو برا بە ناوەکانی جیانج و نجیب کوک، خەڵکی ڤێتنامن و بە ئەنجامدانی چالاکیەکی سەرسوڕهێنەر ناویان چووە کتێبی گینسەوە.

وەک لە ڤیدیۆکەیاندا دەردەکەوێت، یەکێکیان دەچێتە سەر سەری ئەوی دی و پێکەوە لە 53 چرکەدا 100 پلە قادرمە دەبڕن.

ئەم چالاکیە لە کەنسیەی "سانتا ماری" لە ئیسپانیا بەڕێوەچوو، دوو براکە لەبارەی چالاکیەکەیانەوە گوتیان دەبوایە 10 پلە قادرمە زیاتر ببڕین چونکە ژمارەی پێوانەییەکەی پێشوو 90 پلە قادرمە بوو.

H.H