پێشمهرگه له ڕاماڵینی یانهكانی بهغدا و ناوهراستی عێراق بهردهوامه
پێشمەرگەی سلێمانی لە دواخولەکەکانی یارییەکەی بەرامبەر سناعات کارەبایی سەرکەوتنی بەدەستهێنا و پارێزگاری لە پێشەنگایەتی خولی پلەیەکی تۆپی پێی عێراق دەکات.
ئێوارهی ئهمڕۆ شهممه، 25 نۆڤێمبهری 2021، لە گەڕی یازدەمی خولی پلەیەکی عێراق پێشمەرگەی سلێمانی میوانداریی سناعات کارەبایی کرد و یارییەکەشی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە و گۆڵەکەش بەر لە تەواوبوونی یارییەکە له خولهكی 86 له لایهن دانا مستهفا تۆمار کرا.
پێشمەرگەی سلێمانی حەوتەمین سەرکەوتنی بەدەستهێنا و باڵانسی خاڵەکانی بۆ 24 خاڵ بەرز کردەوە و پاریزگاری لە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی دووەم کرد، سناعات کارەبایش تامی سێیەمین دۆڕانی کرد و بە خاوەنی شازدە خاڵ مایەوە.
بڕیاریشە سبەی دهۆکی پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەم ببێتە میوانی روومادی لە پێناو پارێزگاریکردن لە پێشەنگایەتی کۆمەڵەکە.