وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ رۆژانی پشوو راگه‌یاند

K24- هه‌ولێر:
له گشتاندنێكدا كه ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی ته‌ندروستی سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان كراوه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئامادەکاریەکانی بۆ رۆژانی پشووی جەژنی له‌دایكبوونی حەزرەتی مەسیح و سەری ساڵی نوێی زایینی (2022) لە هەرێمی کوردستان راگه‌یاند.
هه‌ر له گشتاندنه‌كه‌دا كه واژووی سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی له‌سه‌ره، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رۆژانی پشووی له نه‌خۆشخانه‌كان و ته‌واوی بنكه و فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌كان راگه‌یه‌ند و دووپاتیكرده‌وه، فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش پابه‌ندی ئه‌و پشووه ده‌بن، كه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه راگه‌یه‌ندراون و رایگه‌یاند، پشوو له 25/12/2021 ده‌ستپێده‌كات و تا 1/1/2022 به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆژی 2/1/2022 یه‌كه‌م رۆژی ده‌وامی فه‌رمی ده‌بێت.
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، ده‌وامكردن له نه‌خۆشخانه و فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌كان به‌شێوه‌ی ئێشكگر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش بۆ كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌ك رێنمایی تایبه‌ت به رۆژانی پشووی ده‌ركرد.
ده‌قی گشتاندنی وه‌زاره‌تی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:


H.B