هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌رمان له عێراق نه‌ماوه
K24- هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش دووپاتیكرده‌وه، له 9ی ئه‌م مانگه‌وه هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌ری هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكاش له عێراق نه‌ماون.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (واع) له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵتی دژ به داعش گواستییه‌وه، له 9ی ئه‌م مانگه‌وه، هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌ری سه‌ر به ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان له عێراق نه‌ماون و به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته كاتییه‌ی له گفتوگۆكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق له مانگی حوزه‌یران دیاریمان كردبوو، پابه‌ندبوونی خۆمان جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كه‌مان گه‌یاندووه‌ته‌سه‌ر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ده‌كرا زووتریش له عێراق بكشێینه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و پێشكه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی له هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كان به‌دیكراوه، له‌وانه‌ش هێزه‌كانی پیشمه‌رگه، كه ده‌توانن سه‌ركردایه‌تی شه‌ڕی دژ به چه‌ته‌كانی داعشی تیرۆرست بكه‌ن".
گوتیشی: "سه‌باره‌ت به هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كه له عێراق ماونه‌ته‌وه، ئه‌ركی سه‌ره‌كییان پیشكه‌شكردنی راوێژ و هاوكارییه بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، له‌پێناو به‌رده‌وامبوونیان له شكستپێهێنان به داعش".
H.B