پیاوێکی ئوستورالی دەبێت تا 8 هەزار ساڵی تر لە ئیسرائیل بمێنێتەوە

هاوسەری پێشووی رێگەی پێنادات وڵاتەکە بەجێبهێڵێت
ئیسرائیل - وێنە: AFP
ئیسرائیل - وێنە: AFP

K24 - هەولێر:

سکاڵایەکی جیابوونەوە پیاوێكی ئوستورالی بۆ ماوەی 8 هەزار ساڵ لە ئیسرائیل دەهێڵێتەوە.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "i24"، پیاوێکی ئوستورالی 44 ساڵ بەناوی "نۆوام هاپرت" لە 2012 ـەوە چووەتە ئیسرائیل بە مەبەستی ئەوەی لە نزیک منداڵەکانیەوە بژی کە لەگەڵ هاوسەری پێشووی لە ئیسرائیل دەمانەوە.

دوای ساڵێک لە چوونی پیاوە ئوستورالیەکە بۆ ئیسرائیل، هاوسەری پێشووی فەرمانی "قەدەغەی گەشتکردن"ـی لە دژی تۆمار کرد، کە بە هەر هۆیەک بێت بۆی نییە وڵات بەجێبهێڵێت تا ئەو کاتەی خەرجی داهاتووی بەخێوکردنی منداڵەکانی دەداتەوە، کە بڕی پارەکەی 3.34 ملیۆن دۆلارە، یان 8 هەزار ساڵ بەسەر فەرمانەکەدا تێپەڕ دەبێت.

بەهۆی یاسای توندی جیابوونەوەی هاوسەران لە ئیسرائیل، دەیان بیانی لەناو ئیسرائیل ماونەتەوە و رێگەیان پێنادرێت وڵات بەجێبهێڵن.