عەمار حەکیم هەڵویستی خۆی لەبارەی بڕیاری دادگای فیدراڵی راگەیاند

"تێبینی جدیمان لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن هەیە"
عەمار حەکیم
عەمار حەکیم

K24 - هەولێر:

دادگای فیدراڵی تانەکانی دژی ئەنجامی هەڵبژاردن رەتکردەوە  و عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە رایگەیاند، پابەندی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبین.

عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە تویتێکدا گوتی: "لەسەر بنەمای باوەڕبوونمان بە دەستوور و یاسا، پابەندبوونی خۆمان بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەسەر ئەنجامەکان دەردەبڕین، سەرەڕای تێبینی جدیمان لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن".

گوتیشی: "پیرۆزبایی خۆمان بۆ براوەکان نوێدەکەینەوە و هاندەریان دەبین لە راپەڕاندنی ئەرکەکانی سەرشانیان بەرامبەر بە گەلی عێراق و پێکهێنانی حکومەتێکی لێهاتوو و هاوئاهەنگ کە بتوانێت ئەو لایەنانە کۆ بکاتەوە کە خوازیارن تێیدا بەشداربن و ئامادەبن بەرپرسیارێتی گەلی عێراقدا لە ئەستۆ بگرن".

تویتەکەی عەمار حەکیم
تویتەکەی عەمار حەکیم