هه‌ولێر و ئورمییه‌ له‌باره‌ی جوڵه‌ی بازرگانی گه‌یشتنه‌ چه‌ند راسپارده‌یه‌ك

"بۆ بەرەو پێشبردن و بەهێزکردنى جووڵەى بازرگانی لە خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران- تەمەرچین، کۆبوونەوەیەکى فراوان ئەنجامدرا"
هه‌ردوو پارێزگاری هه‌ولێر و ئورمییه‌ كۆبوونه‌وه‌
هه‌ردوو پارێزگاری هه‌ولێر و ئورمییه‌ كۆبوونه‌وه‌

K24- هه‌ولێر: 

پارێزگای هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، بە سەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری ئورمیە، بۆ بەرەو پێشبردن و بەهێزکردنى جووڵەى بازرگانی لە خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران- تەمەرچین، کۆبوونەوەیەکى فراوان ئەنجامدرا.

پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و محەمەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ئورمیە و بە ئامادەبوونی نەسرووڵڵا رەشنوودی، سەرکۆنسووڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، شاندى هەردوو پارێزگا، لەدیوانى پارێزگاى ئورمیە، بەمەبەستى پتەوکردنی پەیوەندییە گشتییەکانی نێوان هەردوولا، کۆبوونەوەیەکى فراوانیان ئه‌نجامدرا.

پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاند،  دواى خستنە رووى تێبینى و سەرنجى ئامادەبووان لە پێناو بەرەوپێشبردن و باشترکردن و بەهێزکردنى جوڵەى بازرگانی و ئابووری نێوان هەرێمى کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و پاش وەرگرتنى سەرنجى ئامادەبووان، کۆبوونەوە گەیشتە چەند بڕیارو راسپارده‌یەک.

لایه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌
لایه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌
كۆبوونه‌وه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر و ئورمیه‌
كۆبوونه‌وه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر و ئورمیه‌