جگه‌ره مه‌كێشه دوایی منداڵه‌كه‌ت وای به‌سه‌ر دێت
K24- هه‌ولێر:
له هه‌ڵمه‌تێكی نوێی حكومه‌تی به‌ریتانیا بۆ وازهێنان له جگه‌ره كێشان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و مێرد منداڵانه‌ی دایك و باوكیان جگه‌ره كێشن، چوار هێنده‌ی مێرد منداڵی ئاسایی ئاماده‌ن فێری جگه‌ره كێشان بن.
له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا، داوا له دایك و باوكان ده‌كرێت ده‌ست له جگه‌ره كێشان هه‌ڵبگرن.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیا دژی جگه‌ره كێشان، ده‌ركه‌وتووه به رێژه‌ی 4.9 ئه‌و مێرد منداڵانه‌ی دایك و باوكیان جگه‌ره‌كێشن، خۆشیان هڵسوكه‌وته‌كه دووباره ده‌كه‌نه‌وه و له داهاتوودا ده‌بنه جگه‌ره‌كێش.
ماجی سرووب وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ریتانیا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، "به‌هیواین ئه‌و هه‌ڵمه‌ته كاریگه‌ری بۆسه‌ر دایكان و باوكان هه‌بێت و ده‌ست له جگه‌ره كێشان هه‌ڵبگرن.
وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ریتانیا راشیگه‌یاند، هه‌ڵمه‌ته‌كه جه‌خت له په‌یوه‌ندی نێوان باوكی جگه‌ره كێش و منداڵه‌كانی ده‌كاته‌وه. ده‌شڵێت: " ده‌كرێت كاریگه‌ری ئه‌م هه‌ڵمه‌ته وا بكات بۆ ساڵی داهاتوو خه‌ڵكی ده‌ست له جگه‌ره كێشان هه‌ڵبگرن".
وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ریتانیا روونیكرده‌وه، هه‌موو باوكان، دایكان و به‌خێوكه‌ران، ده‌توانن هاوكاری منداڵه‌كانیان بن به وازهێنان له جگه‌ره كێشان.