به‌هۆی ئه‌م گرته ڤیدۆییه ئه‌مه‌ریكا داوای لێبوردن له قه‌ته‌ر ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییه‌دا، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بڵاوكراوه‌ته‌وه، دوو سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا، له ته‌نیش ئاڵای وڵاته‌كه‌یان و ئاڵای قه‌ته‌ڕ وه‌ستاون قسه ده‌كه‌ن، واشنتۆن داوای لێبوردن له قه‌ته‌ڕ ده‌كات.
دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی، له یادی دامه‌زراندنی سوپای وڵاته‌كه‌یان، له بنكه‌ی سه‌ربازی سیلیه له قه‌ته‌ڕ، له ته‌نیشت ئاڵای ئه‌مه‌ریكا و قه‌ته‌ڕ وه‌ستاون و پێده‌كه‌نن و به‌ده‌ست ئاماژه بۆ ئاڵاكه‌ی قه‌ته‌ڕ ده‌كه‌ن.
یه‌كێكه له سه‌ربازه‌كان ده‌ڵێت: "له شوێنێك قسه‌كه ده‌كه‌ین كه پێی ده‌گوترێت..." به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه بڵێن و دواتر به‌ده‌ست ئاماژه بۆ ئاڵای وڵاتی قه‌ته‌ڕ ده‌كات و له‌گه‌ڵ ژنه سه‌ربازه‌كه‌ی هاوڕێی پێده‌كه‌نن.
به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له قه‌ته‌ڕ، به داوای لێبوردنی له‌و وڵاته كرد.