به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكان: هه‌فته‌ی داهاتوو نه‌وتی سپی له هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا به‌رده‌وامین.
ئاری كاكه شین، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان له دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیان به‌رده‌وامه.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌رده‌وامه، هه‌فته‌ی داهاتوو ته‌واو ده‌بێت و نه‌وت به‌سه‌ر دانیشتوانی شاری هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ری دابه‌ش ده‌كه‌ین.
ئاری كاكه شین ده‌شڵێت: سه‌ره‌تا له به‌ستۆره، قوشته‌په، كه‌سنه‌زان، داره‌توو، بنه‌سڵاوه، خه‌بات و ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی دیكه ده‌ست به دابه‌شكردنی نه‌وت ده‌كه‌ین.