نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

خواست بۆ وزە بەهێزە
كه‌رتی نه‌وت
كه‌رتی نه‌وت

K24 - هەولێر

نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوە، هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیەش دەرکەوتنی داتاکانی پەیوەست بە خواست بۆ سووتەمەنییە لە ئەمەریکا، کە وا دەردەکەوێت سەرەڕای بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ئۆمیکرۆن، بەڵام کاریگەریەکی ئەوتۆی لەسەر بازاڕی نەوت نەبووە.

لەسەر ئاستی مامەڵەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 0.2% بۆ 79.40 دۆلار بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بە رێژەی 0.3% بۆ 76.79 دۆلار بەرزبووەوە.

لە لایەکی دیکەوە، فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمەریکا دوێنێ 29/12/2021 بڵاویکردەوە، کە تاوەکو کۆتایی هەفتەی رابردوو یەدەگی نەوتی خاوی وڵاتەکە بۆ 3.6 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە، لە هەمان کاتدا، یەدەگی بەنزین و بەرهەمەکانی دیکەی نەوت بەراورد بە پێشبینی شارەزایان زیاتر دابەزیوە، ئەوەش ئاماژەیە بەوەی کە تاوەکو ئێستا خواست بۆ وزە بەهێزە.