فراكسیۆنی پارتی ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه‌

باری ناوخۆیی هه‌ر لایه‌نێكی تر نابێت ببێته‌ به‌ربه‌ست
ئاڵای پارتی دیموكراتی كوردستان
ئاڵای پارتی دیموكراتی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مان ره‌تیكرده‌وه‌، هیچ جۆره‌ رێككه‌وتنێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی خۆیدا كرابێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌، زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند، "پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌ له‌ واده‌ی خۆی و هیچ جۆره‌ رێككه‌وتنێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن نه‌كراوه‌".

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، "باری ناوخۆیی هه‌ر لایه‌نێكی تر نابێت ببێته‌ به‌ربه‌ست له‌ به‌رده‌م پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ هه‌رێمی كوردستان".