چه‌ند وێستگه‌یه‌كی كار و هه‌ڵوێسته‌كانی مه‌سرور بارزانی له‌ 2021دا

چه‌ند وێستگه‌یه‌كی كار و هه‌ڵوێسته‌كانی له‌ 2021دا
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

له‌ ده‌ستپێكی 2021دا وێڕای به‌رده‌وامی په‌تای كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئاسته‌ جیاجیاكاندا هه‌وڵه‌كانی خسته‌گه‌ڕ بۆ سه‌رخستن و جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی و بنیاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ نیشتمانی و كوردستانییه‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان بۆ هاووڵاتیان و دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌ واده‌ی خۆیدا.

دیارترین وێستگه‌كانی هه‌ڵوێست و پڕۆژه‌كانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ 2021:

رۆژی 7ی شوباتی 2021

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە  نادیە موراد چالاکیی ئێزدی و رزگاربووی دەستی داعش کرد و رایگه‌یاند، حکومەتی هەرێم، هەموو هەوڵێکی خۆی خستووەتەگەڕ لە پێناو کەمکردنەوەی  ئازار و مەینەتییەکانی خوشک و برایانی ئێزدی و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

543

رۆژی 8ی شوباتی 2021

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کرد و تێیدا رایگه‌یاند، چاکسازی پرۆسەیەکی بەردەوامە و سەرجەم کەرتەکان دەگرێتەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش سوورە لەسەر درێژەدان بە چاکسازیی کارگێڕی و دارایی و نەهێشتنی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

رۆژی 9ی شوباتی 2021

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای گوێگرتنی له‌ ژماره‌یه‌ك گه‌نجی ئه‌فرێنه‌ری كوردستان رایگه‌یاند،  "ئەم هەفتەیە کاتم تەرخان کرد بۆ  گوێگرتن لە هەندێک لە گه‌نجه‌ ئەفرێنەرەکانی کوردستان، ئەوان بە بیرۆکەی نوێ، بەره‌نگاری ئەو کێشانە دەبنەوە کە لە بەردەمیان دەوەستن و حکومەت لە رێگەی کارکردنی هاوبەشەوە پابەندە بە به‌گه‌ڕخستنی وزە و بیرۆکەکانیان".

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك گه‌نج

رۆژی 7ی نیسانی 2021

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی، رایگه‌یاند، سوپاسی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌م، له‌ رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌وه‌ توانی بۆچوونی سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كان بگۆڕێت و پشتیوانی یاسای بودجه‌ی كرد، سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به‌ ئه‌ركه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌ بودجه‌ی فیدراڵی".

رۆژی 8ی نیسانی 2021

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیڤێنتی یادکردنەوەی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، كه‌ تێیدا ناوچه‌ی دژه‌فڕینی له‌ عێراق دیاری كرد، سوپاسی وڵاتانی ئەوروپی و بەریتانیای کرد بۆ هاوکارییەکانیان بۆ کورد.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

رۆژی 11ی نیسانی 2021

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت ئه‌مینداری كۆمكاری عه‌ره‌بی كۆبوه‌وه‌ و چه‌ند پرسێكیان تاوتوێ كرد.

رۆژی 14ی نیسانی 2021

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داعش بەردەوام هەڕەشەیە بۆ سەر عێراق و ناوچەکە، دووپاتیشیکردەوە، عێراق و هەرێمی کوردستان هێشتا پێویستیان بە بوونی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەیە بۆ دڵنیابوون لە شکستپێهێنانی یەکجاری ئەو رێکخراوە.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

رۆژی 21ی نیسانی 2021

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی 123 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا رایگه‌یاند، "ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان، بزاڤی رۆژنامەوانیی، دەرفەتێکی زێڕینی بۆ رەخساوە و پێی ناوەتە قۆناخێكی پێشکەوتوو".

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، "قۆناغی ئێستا، لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستی بە رۆژنامەوانییەكی راستەقینە ‌و پیشەیی هەیە، بۆیە پێویستە رۆژنامەوانانی کوردستان، لە رێگەی پابەندبوون بە یاسا و ئیتیكی پیشەیی میدیایی، رێز لە كاری رۆژنامەوانی خۆیان بگرن، بۆ ئەوەی بە جوانترین شێوە کاری خۆیان ئەنجام بدەن".

رۆژی 3ی ئایاری 2021

پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف رایگه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌.

مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی
مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی

رۆژی 18ی ئایاری 2021

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ مه‌راسیمێكدا کارگەی بەرهەمهێنانی ئاسنی (مێد ستیل MED STEEL) لە شاری هەولێر كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئه‌م كارگه‌یه‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی 350 هه‌زار تۆن ئاسن و ستیلی هه‌یه‌، كه‌ نه‌ك ته‌نیا بۆ كوردستان، به‌ڵكو بۆ عێراقیش ده‌توانێت ئه‌و خزمه‌ته‌ فه‌راهه‌م بكات و بۆ شوێنه‌كانی دیكه‌شی بنێرێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی هه‌لیكار بۆ زیاتر له‌ 1000 كه‌سیش ده‌ڕه‌خسێنێت.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

رۆژی 11ی حوزه‌یرانی 2021

میدیاكانی یۆنان به‌ گرنگییه‌وه‌ باسیان له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌سینا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان و به‌رپرسانی باڵای یۆنانی كرد.

له‌وباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی یۆنانی بڵاویكرده‌وه‌، "كیریاكۆس میتسۆتاكیس، سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان له‌ كۆشكی مه‌كسیمۆس پێشوازی له‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ سه‌ردانی وڵاته‌كه‌مان ده‌كات" و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی هاوكاری و گرنگیدانی هاوبه‌ش له‌ بواری ئابووری و رۆشنبیری له‌نێوان هه‌ردوولا ئاڵوگۆڕ كرا و هه‌ردوو لاش ئاماده‌ییان بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ ده‌ربڕی".

رۆژی 15ی حوزه‌یرانی 2021

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن، كه‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق

رۆژی 31ی ته‌مموزی 2021

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری دا سۆران و زاخۆ بكرێنه‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ و بڕیاره‌كه‌ی واژوو كرد و وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیشی راسپارد، رێكاری پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ بگرنه‌به‌ر.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ مه‌راسیمێكدا
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ مه‌راسیمی راگه‌یاندنی ئیداره‌كه‌دا

رۆژی 29ی ئابی 2021

دوای سه‌ردانی ماكرۆن بۆ هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی بۆ پیشوازیكردن له‌ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و دووپاتیكرده‌وه‌، ئه‌م سه‌ردانه‌ جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزی دۆستایه‌تی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا ده‌كاته‌وه‌.

ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

رۆژی 14ی ئه‌یلوولی 2021

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی بۆ راگه‌یاندنی ناوچه‌ی سۆران وه‌ك ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ ده‌ربڕی و دووپاتیكرده‌وه‌، ناوچه‌ی سۆران به‌درێژایی مێژوو قوربانیی بۆ مافه‌كانی كوردستان داوه‌.

رۆژی 27ی ئه‌یلوولی 2021

مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ مه‌راسیمێكدا ژمارەیەك سایلۆ و کارگەی تایبەت بە پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی لە پارێزگای هەولێر كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، کەمتر لە ساڵێك بەردی بناغەی پڕۆژەی بەبازاڕکردنی جووتیارانمان لێرە دانا، کەمتر لە ساڵێکه‌ و ئێستا لێرەین بۆ کردنەوەی ئەو پڕۆژەیە.

رۆژی 17ی تشرینی دووه‌می 2021

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا، كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی كۆڕبه‌ندی "ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" له‌ زانكۆی كوردستان ئه‌مه‌ریكا له‌ دهۆك رۆژنامه‌نووسی "گاردیان"، مارتن چولۆڤ له‌گه‌ڵی ئه‌نجامدا، روانگه‌ی خۆی بۆ سه‌رخستن و پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و وڵاتانی دراوسێ و چاره‌سه‌ری كێشه‌ هه‌نووكه‌یی و مێژووییه‌كانی ناوچه‌كه‌ خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، پێویسته‌ بۆ مانه‌وه‌ له‌ عێراق بیر له‌ سیستەمێكی دیكه‌ بكرێته‌وه‌‌.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتی گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتی گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا

رۆژی 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2021

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری له‌ مه‌راسیمی خه‌ڵاتكردنی قوتابییه‌ یه‌كه‌مه‌كان كرد.

رۆژی 19ی تشرینی دووه‌می 2021

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی له‌ دایه‌لۆگی مه‌نامه‌ 2021 گه‌یشته‌ مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حره‌ین.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتی گه‌یشتنی بۆ مه‌نامه‌
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتی گه‌یشتنی بۆ مه‌نامه‌

رۆژی 20ی تشرینی دووه‌می 2021

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شا حه‌مه‌د بن عیسا ئال خه‌لیفه،‌ پاشای به‌حره‌ین دیدارێكیان ئه‌نجامدا و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم حۆشحاڵی خۆی به‌و دیداره‌ نیشاندا و سوپاسی خه‌ڵكی به‌حره‌ینی كرد.

رۆژی 23ی تشرینی دووه‌می 2021

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا پێگەیشت و له‌و میانه‌یه‌دا داوای له‌ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد، فریاگوزاری و هاوکاری پێویست بگەیەننە کۆچبەران.

رۆژی 1ی كانوونی یه‌كه‌می 2021

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كه‌ی واژوو كرد.

رۆژی 3ی كانوونی یه‌كه‌می 2021

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ماڵی "شێره‌ژن"ی كرد، كه‌ دایكی سێ رۆڵه‌ی شه‌هیده‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌كردن.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ماڵی "شێره‌ژن"ی كرد، كه‌ دایكی سێ رۆڵه‌ی شه‌هیده‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌كردن.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیده‌كاندا
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیده‌كاندا

رۆژی 12ی كانوونی یه‌كه‌می 2021

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌سه‌ر ئه‌ركی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌رمی ئه‌و كۆچبه‌ره‌ كوردانه‌ ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ هه‌رێم، كه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ی تێكشكانی یه‌ختێك له‌ ئاوه‌كانی نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا له‌ 24ی مانگی رابردوو خنكان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ فه‌ره‌نسا راسپێردراوه‌.

رۆژی 17ی كانوونی یه‌كه‌می 2021

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ زیانه‌كانی لافاوه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی پارێزگای هه‌ولێر، كه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ریشی گرته‌وه‌ و زیانی گیانی و ماددیی به‌دواوه‌ بوو، سه‌ردانی شاره‌دێی قوشته‌په‌ی كرد.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان