سه‌ڵاح وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌كانی كارلۆس كیرۆش ناداته‌وه‌

كارلۆس كیرۆش راهێنه‌ری پورتوگالی هه‌ڵبژارده‌ی میسر و محه‌مه‌د سه‌ڵاح
كارلۆس كیرۆش راهێنه‌ری پورتوگالی هه‌ڵبژارده‌ی میسر و محه‌مه‌د سه‌ڵاح

محەمەد سەڵاح هێرشبەری هەڵبژاردەی میسر وەڵامی پەیوەندیەکانی کارلۆس کێرۆش راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ناداتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی (مصر اليوم) بڵاویکردەوە، لە کاتێکدا تەنها هەشت رۆژ ماوە بۆ دەستپێکردنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا، بەڵام محەمەد سەڵاح هێرشبەری هەڵبژاردەکەیان کە بانگهێشتی پاڵەوانتییەکە کراوە، مۆبایلەکەی بەردەست نيیە و دوای چەندین هەوڵی لەسەر یەک لەلایەن کارلۆس کێرۆشی راهێنەری هەڵبژاردەکەی، بەڵام ئەو یاریزانە وەڵامی پەیوەندیەکانی ناداتەوە، ئەمەش نیگەرانی بۆ هاندەران و یاریزانانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دروستکردووە.

لەلایەکی دیکەوە یۆرگن کلۆپ راهێنەری یانەی لیڤەرپوول ئاشکرای کردووە 3 لە یاریزانەکانی یانەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە، بێ ئەوەی ناوی یاریزانەکان ئاشکرا بکات، بۆیە راهێنەری فیرعەونەکانی ترسی ئەوەی بۆ دروست بووە کە یەکێک لە تووشبوەکان محەمەد سەڵاح هێرشبەری هەڵبژاردەکەی بێت.