ھاوردەكردنی چیمەنتۆ لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران رادەگیرێت
K24 - حاجی ئۆمەران
به‌هۆی زیادكردنی باج له‌سه‌ر كه‌رسته‌ی بیناسازی، ماوه‌ی سێ رۆژه بازرگانانی ده‌روازه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران هاورده‌كردنی چیمه‌نتۆیان له‌وڵاتی ئێرانه‌وه بۆ باشووری كوردستان راگرتووه.
بۆ به‌دواداچوونی زیاتر په‌یوه‌ندیمان كرد به‌سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو له‌مباره‌یه‌وه لێدوان بدات.
به‌گوێرەی ئەو ئامارەی دەست (كوردستان24) كەوتووە رۆژانه 355 كامیۆن له‌ده‌روازه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران چیمه‌نتۆده‌گوازنه‌وه شاروشارۆچكه‌كانی باشووری كوردستان.