عێراق.. زیاتر له 31 هه‌زار ئاگركه‌وتنه‌وه له ساڵی 2021 روویداوه
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئاماری به‌رگری شارستانی عێراق له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق، جگه له هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 31 هه‌زار ئاگركه‌وتنه‌وه له ساڵی 2021 تۆماركراوه، به‌ڵام 29 هه‌زار ئاگركه‌وتنه‌وه له ساڵی 2020 تۆماركراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌رگری شارستانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا روونیكرده‌وه، 31 هه‌زار و 533 ئاگركه‌وتنه‌وه له ماوه‌ی ساڵی 2021 له 15 پارێزگای عێراق تۆمار كراوه.
به پێی به‌یاننامه‌كه، 6 هه‌زار و 189 حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه له ساڵی رابردوو له كه‌رتی حكومی كه‌وتووه‌ته‌وه، له كه‌رتی جۆراوجۆریش 293 حاڵه‌ت و له كه‌رتی تایبه‌تیشدا 25 هه‌زار و 51 رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه تۆمار كراوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان بریتیبووه له شۆرتی كاره‌با، ده‌ستگه‌مه‌ی منداڵان، كه‌مته‌رخه‌می، فڕێدانی جگه‌ره، رووداوی به ئه‌نقه‌ست و دزه‌كردنی سوومه‌ننی بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناكۆكی خه‌ڵێكی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش هۆكارێكی دیكه‌ی رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه بووه.
هه‌رچه‌نده له به‌یاننامه‌كه‌دا باسی ژماره‌ی قوربانییه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه نه‌كراوه، به‌ڵام له 12ی ته‌ممووزی ساڵی رابردوو، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی "ئه‌لحوسێن" شاری ناسرییەی باشووری عێراق 60 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی 100 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.