نرخی نەوت دابەزی
K24 - ھەولێر
دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و نزیكبوونه‌وه‌ی نرخی هه‌ر به‌رمیلێكی له 53 دۆلار، جارێكی دیكه نرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و نزیكه‌ی له 3% بەهای خۆی له‌ده‌ست دایه‌وه.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت دوای ئه‌وه‌ی هات، كه ئاماره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه بۆ ماوه‌ی دووهه‌فته بە دوای یه‌ك ژماره‌ی په‌مپه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت له ئه‌مریكا له زیادبووندایه، ئەمەش له‌كاتێكدایه پێشتر بۆ ماوه‌ی هه‌ژده مانگ بە دوای یه‌ك ژماره‌ی په‌مپه نه‌وتییه‌كان له كه‌مبوونه‌وه‌دابوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار هۆكارێكی دیكه‌ی دابه‌زینی نرخی نه‌وت بوو، ئێستا هه‌ربه‌میلێك نه‌وتی خاوی جۆری برێنت به 50 دۆلار و 40 سه‌نته و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا بۆ خوار 49 دۆلار دابه‌زیووه.