ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سه‌ید زه‌ینه‌ب بۆ زیاتر له 20 كه‌س به‌رز ده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
هه‌شت كه‌س له ئه‌نجامی دوو ته‌قینه‌وه له ناوچه‌ی سه‌ید زه‌ینه‌ب له باشووری دیمه‌شقی پایته‌خی سوریا كوژران و 13 دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسا سانای حكومه‌تی سوریا، ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له ده‌روازه‌ی شارۆچكه‌ی سه‌ید زه‌ینه‌ب روویداوه كه هێڕشێكی خۆكوژی بووه، ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌میش، به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بووه.
ئاژانسه‌كه له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ناوچه‌كه بڵاكردووه، هه‌شت كه‌س له ئه‌نجامی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه كوژران و 13 دیكه‌ش برینداربوونه.
رۆژی 25 نیسانی رابردوو ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو خاڵێكی ئه‌منی كردبووه ئامانج كه ببووه كوژرانی حه‌وت كه‌س و برینداربوونی بیست كه‌سی تر و رێكخراوی داعش ته‌قینه‌وه‌كه له ئه‌ستۆگرتبوو.
ناوچه‌ی سه‌ید زه‌ینه‌ب، شوێنێكی گه‌شتیاری ئاینییه له سوریا، كه سه‌ره‌ڕای چه‌ندین ته‌قینه‌وه، گه‌شتیارێكی زۆری شیعه له ئێران و عێراق و لوبنان سه‌ردانی شوێنه‌كه ده‌كه‌ن و له ده‌روازه‌كانی چوونه ناوه‌وه رێوشوێنی توندی ئه‌منی گیراوه‌ته‌به‌ر.
مانگی شوباتی رابردوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له سه‌ید زه‌ینه‌ب 134 كه‌س كوژرابوون كه زۆربه‌یان هاوڵاتیانی سڤیل بوون و به یه‌كێ له خوێناوی‌ترین ته‌قینه‌وه‌كانی سوریا له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2011 ئه‌ژمار ده‌كرێت.