داعش ته‌قینه‌وه‌كانی سه‌یده زه‌ینه‌بی ئه‌نجامداوه
K24 - هه‌ولێر:
داعش به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كانی دیمه‌شق ڕاگه‌یاند.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌لئه‌عماق بڵاویكردووه‌ته‌وه كه داعش به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی سه‌یده زه‌ینه‌بی باشوری شاری دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا ڕاگه‌یاند، كه به‌هۆی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراو و خۆكوژێكه‌وه سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامیدا.
به پێی دواین زانیاری له‌باره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كان، ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه له ته‌قینه‌وه‌كاندا (20) كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه، كه 13 له‌وانه خه‌ڵكی سڤیلن و حه‌وت كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌یان چه‌كداری سه‌ر به ڕژێمی سوریان.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی سانا ی حكومه‌تی سوریا، ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له ده‌روازه‌ی شارۆچكه‌ی سه‌ید زه‌ینه‌ب روویداوه كه هێڕشێكی خۆكوژی بووه، ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌میش، به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بووه.
ئاژانسه‌كه پێشتر له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ناوچه‌كه بڵاكربووه‌وه، هه‌شت كه‌س له ئه‌نجامی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه كوژران و 13 دیكه‌ش برینداربوونه.
رۆژی 25 نیسانی رابردووش ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو خاڵێكی ئه‌منی كردبووه ئامانج كه ببووه كوژرانی حه‌وت كه‌س و برینداربوونی بیست كه‌سی تر و رێكخراوی داعش ته‌قینه‌وه‌كه له ئه‌ستۆگرتبوو.